رێنماییەکانی گێرانەوەی کاڵا

کاڵاکەت ئۆرجیناڵ نیە؟

 کاڵاکانی لیلیا کۆلێکشن تەنها لەرێی بریکاری رێپێدراو و کۆگا راستەقینەکانی براندەکانەوە ئامادە دەکرێت ، ئەگەر کاڵکەی کریوتە ئۆریجیناڵ نیە و دەتوانیت بیسەلمێنیت ، دەتوانیت کڵاکەت بگێریتەوە و پارەکەت بە کاش وەربگریتەوە

  کێشەی رەنگ و قەبارەت هەیە ؟

  ئەگەر ئەو کاڵایەی کریوتە بە هەڵە بۆت هاتووە لە رەنگ یاخود قەبارە ، دەتوانیت داوای گۆرین بکەیت ، ئەگەر رەنگ یاخود قەبارەی داواکراو بەردەست نەبوو دەتوانیت داوایگێرانەوەی پارە بکەیت. پارەی گێردراوەت لەرێگەی (فاست پەی)ەوە بۆ دەنێردرێت و تێچووی گەیاندنی لێ کەم دەکرێتەوە

تێبینی : کاڵای گێردراوە نابێت لە رۆژێک زیاتر لای کریار بێت، نابێت لەبەر کرابێت ، نابێت شێوێندرابێت ، وە دبێت بە هەمان کارتۆنی خۆی بگەیەندرێتەوە

کاڵاکەت بە دڵ نیە ؟ 

  ئەگەر ئەو کاڵایەی کریوتە بەدڵت نیە لە رەنگ یاخود شێوە دەتوامنیت داوای گێرانەوەی بکەیت ، دوای گەیشتنەوەی کاڵا بە دەستمان ، پارەی کاڵاکەت لە رێگەی کۆدی دیاریەوە بۆ دەگەرێندرێتەوە دوای کەم کردنەوەی تێچووی گەیاندن. ئەگەر  خوازیاری پارەکەت بە (فاست پەی) بۆ بگێردرێتەوە ١٠٪ تاکو ٤٠٪ لە کۆی پارەکەت دەبردرێت

تێبینی : کاڵای گێردراوە نابێت لە رۆژێک زیاتر لای کریار بێت، نابێت لەبەر کرابێت ، نابێت شێوێندرابێت ، وە دبێت بە هەمان کارتۆنی خۆی بگەیەندرێتەوە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری کریاران